دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر پێویست بکات هێرش دەکەینەوە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەگەر پێویست بکات هێرشدەکەنەوە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران.


ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تەموزی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی پێگە ئەتۆمییەکانیان رایگەیاند، زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و خاپووربوون، بە دڵنیاییەوە وەکو وتم، زیانی زۆریان پێگەیشتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر پێویست بکات هێرش دەکەینەوە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران".

ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت، دوێنێ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیای ئەمریکای راگەیاندووە، "هێرشەکانی مانگی رابردووی ئەمریکا زیانیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان گەیاندووە و رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێمە سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی رادەی زیانەکانن".


AM:08:55:22/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو