میدڵ ئیست ئای: خه‌ریكه ئارامی ئه‌مریكا و توركیا به‌رامبه‌ر هه‌سه‌ده كۆتایی دێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پێگه‌ی میدڵ ئیست ئای-ی به‌ریتانی له زاری سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانیه‌وه رایگه‌یاند كه "ئه‌مریكا و توركیا 30 رۆژ مۆڵه‌تیان داوه‌ته هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بۆ یه‌كگرتنیان له‌گه‌ڵ سوپای سوریا، دیمه‌شقیش هه‌سه‌ده‌ی ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه ئه‌و یه‌كانه‌ی له یه‌كگرتنه‌كه‌دا به‌شدار نابن، چه‌ك ده‌كرێن و ئاماده‌ش نین له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی تایبه‌ت به ژنان (یه‌په‌ژه) یه‌كبگرنه‌وه".
میدڵ ئیست ئای، له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه ده‌ڵێت: "خه‌ریكه ئارامی ئه‌مریكا و توركیا به‌رامبه‌ر هه‌سه‌ده كۆتایی دێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه هه‌فته‌ی رابردوو له سوریا ئه‌نجامدراوه، به‌رپرسانی ئه‌مریكی و توركی مۆڵه‌تێكی 30 ڕۆژه‌یان وه‌ك دوا واده داوه‌ته هه‌سه‌ده بۆ ئه‌وه‌ی بچنه پاڵ حكومه‌تی دیمه‌شق".
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایكردووه كه "به هه‌سه‌ده وتراوه كه هه‌موو یه‌كه چه‌كداره‌كانیان ناخرێنه ناو سوپای سوریاوه. ئه‌و یه‌كانه‌ی كه له یه‌كگرتنه‌كه‌دا به‌شدار نابن چه‌ك ده‌كرێن، و كۆنترۆڵی گشتی لای حكومه‌تی سوریا ده‌مێنێته‌وه".
وه‌ك ئه‌وه‌ی پێگه به‌ریتانییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، "حكومه‌تی دیمه‌شق ئاره‌زویه‌كی ئه‌وتۆی نیشان نه‌داوه بۆ تێكه‌ڵكردنی یه‌كینه‌كانی تایبه‌ت به ژنانی هه‌سه‌ده، كه به یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) ناسراون بۆ ناو ڕیزه‌كانی.
راشیگه‌یاندووه كه"به‌رپرسه توركه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا كه له سوریا به‌ڕێوه‌چووه، جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه نابێت هه‌سه‌ده نیازپاكی دیمه‌شق، ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن بقۆزێته‌وه به درێژكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان و كات كوشتن".
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه قسه‌یان بۆ میدڵ ئیست ئای كردووه، "به‌رپرسانی توركیا داوایان له یه‌په‌گه كردوه‌ه كه زانیاری له‌سه‌ر تۆڕی تونێله‌كان له درێژایی سنووری توركیا و كۆگاكانی چه‌ك كه له ناوچه مه‌ده‌نییه‌كاندا دامه‌زراون، پێشكه‌ش بكات".
لایخۆیه‌وه به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به مه‌رجی ناونه‌هێنانی به‌و پێگه به‌ریتانییه‌ی وتووه كه له كاتێكدا ناتوانن باسی ورده‌كاریی گفتوگۆ دیپلۆماسییه تایبه‌ته‌كان بكه‌ن، به‌ڵام گفتوگۆكانی یه‌كگرتن له نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی سوریادا به‌رده‌وام و چالاكن.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه راشیگه‌یاندووه كه "ئێمه پشتگیری له به‌رده‌وامیی ئه‌م گفتوگۆیانه ده‌كه‌ین وه‌ك باشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌ڵپه‌سێردراو".
PM:08:07:21/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت