لیڤیت: ئەمریکا هێشتا پشتیوانی لە سووریا دەکات بۆ ئەوەی ئاشتی تێیدا بەرقەرار بێت
وێستگەنیوز_
وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ئەمریکا هێشتا پشتیوانی لە سووریا دەکات بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێکی سەقامگیر و ئاشتی تێیدا بەرقەرار بێت.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: حکومەتی سووریا ڕازی بوو هێزەکانی لەو ناوچانەی شەڕیان تێدا بەردەوام بوو بکشێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، "بەردەوام بە شێوەیەکی چالاکانی چاودێریی دۆخەکە دەکەین و لە هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانین".
بە وتەی کارۆلین لیڤیت: ئەمریکا هێشتا پشتیوانی لە سووریا دەکات بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێکی سەقامگیر و ئاشتی تێیدا بەرقەرار بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە، 13ـی تەمموزی 2025، شەڕ لە نێوان هێزی درووزەکان و بەدەوییەکان، لە پارێزگای سوەیدای سووریا سەری هەڵدا و هێشتا بە یەکجاری کۆتایی نەهاتووە بەڵام دۆخەکە ئارامتر بووەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تا ئێستا 300 کەس لە درووزەکان، بەدەوییەکان و هێزەکانی حکومەتی سووریا کوژراون.
AM:09:19:18/07/2025
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت