وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: کۆتایمان بە باری نائاسایی باڵیۆزخانەکەمان لە عێراق و کونسوڵخانەکەمان لە هەرێم هێنا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، کۆتاییان بە بە باری نائاسایی ڵیۆزخانەکەیان لە عێراق و کونسوڵخانەکەیان لە هەرێم هێناوە.
تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "کۆتاییمان بە باری نائاسایی و گەڕانەوەی کارمەندی ناپێویست لە باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا و کۆنسوڵخانەمان لە هەولێر هێنا".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، "ستافەکانمان وردە وردە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان".
لەکاتی شەڕی ئێران و ئیسرائیل بە هۆکاری بارودۆخی ئەمنی ئەمریکا بڕیاریدا بەشێک لە کارمەندانی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بکشێنێتەوە و ژمارەیان کەمبکاتەوە.
PM:10:41:17/07/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت