هاكان فیدان بۆ یه‌په‌گه: گرژییه‌كانی سوریا مه‌قۆزنه‌وه
وێستگه‌نیوز
هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه هه‌ندێك ڕاپۆرتمان له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی یه‌په‌گه (له‌میانی پێكدادانه‌كانی سوه‌یدا) بیستووه. ده‌شڵێت: "په‌یامی ئێمه بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه گرژییه‌كان نه‌قۆزنه‌وه و دۆخی هه‌ستیار و قه‌یراناوی سوریا له‌وه زیاتر ئاڵۆز نه‌كه‌ن".
فیدان له نیویۆرك، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر داموده‌زگاكانی سوریا كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی خه‌ڵكانێكی زۆر و هه‌روه‌ها پێكدادانه‌كان له سوه‌یدا كه بووه هۆی كوژرانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆ رۆژنامه‌نووسان، وتی: "هه‌ندێك ڕاپۆرتمان له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی یه‌په‌گه (له‌میانی پێكدادانه‌كانی سوه‌یدا) بیستووه. په‌یامی ئێمه بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه گرژییه‌كان نه‌قۆزنه‌وه و دۆخی هه‌ستیار و قه‌یراناوی سووریا له‌وه زیاتر ئاڵۆز نه‌كه‌ن".
وتیشی: "یه‌په‌گه ده‌بێ رۆڵێكی بونیادنه‌ریان هه‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه ده‌رفه‌ت قۆستنه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوادا دێت".
هاوكات هاكان فیدان ڕه‌خنه‌ی له هێرشه‌كانی ئیسرائیل گرت و ڕایگه‌یاند كه ئیسرائیل ماوه‌یه‌كه به كرده‌وه سیاسه‌تی ناسه‌قامگیر كردنی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته به‌ر و "ئه‌وه پێشێلكردنی یاسا، ماف و سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی وڵاتانه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وێڕای ئاماژه‌دان به هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، كه‌ناری ڕۆژئاوا، لوبنان، ئێران و دوایین جاریش سوریا، وتی: "وڵاتانی ناوچه‌كه له نزیكه‌وه هه‌وڵه‌كانی ناسه‌قامگیری ئیسرائیل چاودێری ده‌كه‌ن و له‌م باره‌یه‌وه هه‌موومان به یه‌كه‌وه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه و له نزیكه‌وه كار ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كتر".
هاكان فیدان پشتیوانی ئیسرائیل بۆ به‌شێك له دروزه‌كان به مه‌به‌ستی هاندانیان به قبوڵنه‌كرا له‌قه‌ڵه‌م دا و رایگه‌یاند كه "پێكدادانی نێوان دوورزییه‌كان له‌گه‌ڵ هۆزه عه‌ره‌به به‌ده‌وییه‌كان پێویسته له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستوه‌رانی تێدا بكرێت و ڕێگه نه‌درێت به كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل له هه‌ردوو لایه‌نه‌وه".
AM:10:12:17/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت