ئه‌حمه‌د شه‌رع: ئەرکی پاراستنی ئاسایشی سوەیدامان بە گروپە ناوخۆییەکان و شێخە ئاینیەکان سپاردووە
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا رایگه‌یاند كه ئەرکی پاراستنی ئاسایشی سوەیدامان بە گروپە ناوخۆییەکان و شێخە ئاینیەکانیان سپاردووە، ده‌شڵێت: "هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دابه‌شكردنی سوریا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به یه‌كگرتوویی رووبه‌ڕووی هه‌وڵه‌كانی ئاژاوه‌گێڕی ده‌بینه‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا له وتارێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "دروزه‌كان به‌شێكی دانه‌بڕاون له پێكهاته‌ی سوریا".
شه‌رع وتی: "ئێمه دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه (دروزه‌كان) كه پاراستنی ماف و ئازادیتان یه‌كێكه له كاره له‌پێشینه‌كانی ئێمه، هه‌ر هه‌وڵێك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ئامانج لێی راكێشانتان بێت بۆ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یان دروستكردنی دووبه‌ره‌كی له‌ناو ریزه‌كانماندا. هه‌موومان هاوبه‌شین له‌م خاكه‌دا، و رێگه به هیچ گروپێك ناده‌ین ئه‌م وێنه جوانه بشێوێنێت كه گوزارشت له سوریا و فره‌ڕه‌نگییه‌كه‌ی ده‌كات".
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی سوه‌یدا، شه‌رع باسی له‌وه كرد كه "ده‌وڵه‌تی سوریا به هه‌موو داموده‌زگاكان و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یه‌وه، به ئیراده‌یه‌كی ته‌واوه‌وه ده‌ستوه‌ردانی كرد بۆ راگرتنی ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییه‌ی كه له سوه‌یدا له نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی سوه‌یدا و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری روویدا. هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ده‌ركردنی گرووپه ده‌ره‌كییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوو، سه‌ره‌ڕای ده‌ستێوه‌ردانی ئیسرائیل. لێره‌دا قه‌واره‌ی ئیسرائیل په‌نای بۆ به‌ئامانجكردنی به‌رفراوانی دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و حكومییه‌كان برد بۆ تێكدانی ئه‌م هه‌وڵانه، ئه‌مه‌ش دۆخه‌كه‌ی زۆر ئاڵۆزتر كرد و بابه‌ته‌كانی به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رفراوان پاڵنا".
روونیشیكرده‌وه كه "سوریا له نێوان دوو بژارده‌دایه: شه‌ڕی ئاشكرا له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر حیسابی گه‌لی دروزمان و ئاسایشه‌كه‌یان و تێكدانی ئاسایشی سوریا و ته‌واوی ناوچه‌كه، یان رێگه‌دان به كه‌سایه‌تییه دیار و شێخه‌كانی دروز و زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵده‌ده‌ن ناوبانگی خه‌ڵكی شه‌ره‌فمه‌ندی ناوچه‌كه له‌كه‌دار بكه‌ن".
ئاشكراشیكرد كه: "بڕیارمان داوه ئەرکی پاراستنی ئاسایشی سوەیدا بە گروپە ناوخۆییەکان و شێخە ئاینیەکانیان بسپێرین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "قه‌واره‌ی ئیسرائیل كه هه‌میشه سه‌قامگیریی ئێمه‌ی كردۆته ئامانج و له دوای رووخانی رژێمی پێشووه‌وه ناته‌بایی له‌نێوانماندا دروستكردووه، ئێستا جارێكی دیكه هه‌وڵده‌دات خاكه‌كه‌مان بكاته گۆڕه‌پانێكی ئاژاوه‌گێڕی بێكۆتا، له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵده‌دات یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌وڵه‌تێكه بۆ هه‌مووان؛ نوێنه‌رایه‌تی كه‌رامه‌ت و شانازی میلله‌ت ده‌كات".
شه‌رع له كۆتایی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه "پابه‌ندین به لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچییان له گه‌لی دروزمان كردووه و سووكایه‌تییان پێكردوون. هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دابه‌شكردنی سوریا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به یه‌كگرتوویی رووبه‌ڕووی هه‌وڵه‌كانی ئاژاوه‌گێڕی ده‌بینه‌وه".
AM:09:24:17/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت