وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل: به‌رده‌وامین له بۆردوومانكردنی ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی سوریا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له بۆردوومانكردنی ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی سوریا له دیمه‌شق.
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له پلاتفۆرمی (X) گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆردوومانكردنی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه:
*كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی سوپا هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی ڕژێمی سوریا له ناوچه‌ی دیمه‌شق.
*فه‌رمانده‌كانی رژێمی سوریا له باره‌گای ئه‌ركانی گشتی له دیمه‌شقه‌وه سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كان ده‌كه‌ن و هێز ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی سوه‌یدا ده‌كه‌ن.
*هه‌روه‌ها هێرش كرایه‌سه‌ر ئامانجێكی ئاسمانی له نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رژێمی سوریا له دیمه‌شق.
*سوپای ئیسرائیل به‌رده‌وامه له چاودێریكردنی بارودۆخه‌كه و ئه‌و كارانه‌ی دژ به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی سوری له ناوچه‌كانی باشووری سوریا ئه‌نجام ده‌درێم.
*به پشتبه‌ستن به رێنماییه‌كانی سه‌ركرده سیاسییه‌كان، سوپا هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه و بۆ سیناریۆی جۆراوجۆر له ئاماده‌باشیدا ده‌مێنێته‌وه.
بۆ بینینی ڤیدیۆ كلیك لێره بكه:
PM:05:22:16/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت