تره‌مپ له پوتین نا‌ئومێد بووه و 50 رۆژ مۆڵه‌تی ده‌داتێ بۆ راگرتنی شه‌ڕ
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا له ماوه‌ی 50 رۆژدا "باجێكی زۆر به‌رز" به‌سه‌ر روسیادا ده‌سه‌پێنێت، ئه‌گه‌ر نه‌توانێت بگاته رێككه‌وتن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیا.
له میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مارك روته سكرتێری گشتی ناتۆ له كۆشكی سپی، تره‌مپ به رۆژنامه‌نووسانی وت كه له ڤلادیمێر پوتین هاوتا روسییه‌كه‌ی بێ هیوا بووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه "زۆر نارازییه" له پوتین له‌باره‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیا.
وتیشی: " باجی زۆر توند ده‌سه‌پێنین به‌سه‌ر روسیادا ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 50 رۆژدا ڕێككه‌وتن نه‌كرێت و به‌ڕێژه‌ی 100% ده‌بن".
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌یه‌وێت ببینێت شه‌ڕی ئۆكرانیا كۆتایی دێت و "نائومێدی"ی خۆی له ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا ده‌ربڕی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی باشترین ئامێر و باشترین مووشه‌ك و چه‌ك و "باشترین هه‌موو شتێك" به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌و چه‌كانه ده‌نێرن بۆ ئۆكرانیا، جه‌ختیشی كرده‌وه كه "هاوپه‌یمانی ناتۆ پاره‌ی ئه‌و چه‌كانه ده‌دات".
ئاشكراشیكرد كه "دابه‌شكردنی چه‌ك به‌سه‌ر ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ ناتۆدا هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت. چه‌كی پله‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین و ده‌یاننێرین بۆ ناتۆ، دواتر هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌ینێرێت بۆ هه‌ر شوێنێك كه پێویست بێت".
PM:08:59:14/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت