ژمارەی کوژراوانی شەڕی نێوان چەکدارانی دروز و هۆزەکان لە سووریا بۆ زیاتر لە 30 کەس بەرزبووەوە
وێنەی ژمارەیەک چەکداری هۆزەکان
وێستگەنیوز_
دوای شەڕی نێوان چەکدارانی دروز و چەکدارانی هۆزەکان، وەزارەتی بەرگریی سووریا دەڵێت، ژمارەی کوژراوانی شەڕەکەی پارێزگای سوەیدا بۆ زیاتر لە 30 کەس و ژمارەی بریندارانیش بۆ سەروو 100 کەس بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی 7ـی 2025، وەزارەتی بەرگریی سووریا راگەیەندراوێکی لەبارەی گرژییەکانی پارێزگای سوەیدا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بە خەم و نیگەرانییەکی قوڵەوە چاودێریی ئەو پێشهاتە خوێناوییانە دەکەین کە لە دوو رۆژی رابردوودا پارێزگای سوەیدایان گرتووەتەوە، کە بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 30 کەس و برینداربوونی نزیکەی 100 کەسی دیکە لە ژمارەیەک گەڕەک و شارۆچکەدا."
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا، 37 کەس کوژراون کە 27 کەسیان دروزن و 10 کەسەکەی دیکەش چەکداری سەر بە هۆزەکانن.
وەزارەتی ناوخۆی سووریاش دەڵێت: بە هەماهەنگی وەزارەتی بەرگری سووریا، هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکە دەکەن و هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەن، "ئارامی و ئاسایش دەچەسپێنین و لێپێچینەوە لەو کەس و لایەنانە دەکەین کە بوونەتە هۆی دروستبوونی شەڕەکە."
پارێزگای سوەیدا کەوتووەتە باشووری سووریا و زۆرینەی دانیشتووانەکەی دروزن. دروزەکان پێکهاتەیەکی ئایینین و نزیکەی 3%ی دانیشتووانی سووریا پێکدەهێنن و چەکداری تایبەت بە خۆیان هەیە.
AM:09:18:14/07/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت