ناتانیاهۆ: ئەگەر هێرشمان نەکردایەتە سەر ئێران رووبەڕووی هەڕەشەی گەورە دەبووینەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باس لە پەیوەندییەکانی دەکات لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، " بەراورد بە سەرۆکەکانی پێشووتر ترەمپ جیاوازە بۆ من".
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، "ئەمریکا پێشەنگی جیهانی ئازادە، ئیسرائیلیش قەڵای جیهانی ئازادە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها بەراورد بە سەرۆکەکانی پێشووتر ترەمپ جیاوازە بۆ من هاوبەشییەکی روون و ئامانجدار لەنێوانماندا هەیە کە توانیومانە ئەو شتانە بەدەستبهێنن کە پێشتر بەدەستنەهێنراون".
باسی لە ئێران کرد و ئاماژەی بەوەدا، "دوای رووخانی حزبوڵڵا و لەناو چوونی بەرەکەی، ئێران هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی خێراتر کرد، هەروەها ئێران ئامادەیە چەکی ئەتۆمی دژی ئیسرائیل بەکاربهێنێت ئەگەر خاوەندارێتی بکات".
ناتانیاهۆ وتی، "هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران وەک لەناوبردنی خانەی شێرپەنجەیی بوون و ئەگەر ئەو هێرشە رووی نەدابا، ئیسرائیل رووبەڕووی هەڕەشەیەکی گەورە دەبووەوە".
وتیشی، "سەرکەوتنێکی گەورەمان بەسەر ئێراندا بەدەستهێنا و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کار لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەکەینەوە".
لەبارەی غەززەوە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "کاردەکەین بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەستی 60 رۆژە لە غەززە، لە دوایین سەردانمدا بۆ ئەمەریکا لەگەڵ ترەمپ کارم کردووە لەسەر رێککەوتنێک لە غەززە، هیوادارم ئەو رێککەوتنە بکرێت".
AM:09:02:13/07/2025
ئهم بابهته 496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت