باراك: ئه‌مریكا پشتگیری له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی هه‌سه‌ده له سوریا ناكات
وێستگه‌نیوز-
تۆماس باراك باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا و نێرده‌ی تایبه‌تی بۆ كاروباری سوریا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) وه‌رگیراون، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه واشنتۆن پاڵپشتی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده یان به‌ناو "كوردستانی ئازاد" له سوریا ناكات.
باراك له لێدوانه‌كانیدا بۆ كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس له نیویۆرك رایگه‌یاند كه هاوسۆزی له‌ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكادا بۆ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده هه‌یه و ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات ئه‌م قه‌واره‌یه بخاته ناو حكومه‌تی سوریاوه.
وتیشی: "ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه ئاماژه‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندنی كوردستانێكی ئازاد له سوریادا هه‌بێت، هه‌روه‌ها به مانای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌سه‌ده یان ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی عه‌له‌وی یان دروز نییه. هه‌موویان له چوارچێوه‌ی سوریادا ده‌بن، كه ده‌ستور و په‌رله‌مانی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت".
باراك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌نگاوی په‌كه‌كه بۆ دانانی چه‌كه‌كانی "پێشهاتێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ توركیا".
روونیشیكرده‌وه، كه پێشتر ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی كردبوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ده‌شڵێت، : "بۆیه هه‌ستێكی باو هه‌یه كه ئێمه هاوبه‌ش بووین له‌گه‌ڵیان، و ئێمه قه‌رزاری ئه‌وانین، به‌ڵام پرسیاری گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئێمه قه‌رزاری چین؟ ئێمه قه‌رزاری ئه‌وان نین كه ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكدا بۆ دابمه‌زرێنین".
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "هەسەدە لە سوریا ژیرانە مامەڵە نەکەن، ئەوا جێگرەوەیەکی دیکە لەئارادا دەبێت".
AM:10:17:12/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت