دەوڵەت باخچەلی: بە دانانی چەک، رۆژانی ناخۆش کۆتاییان دێت


وێستگەنیوز-

سەرۆکی مەهەپە لەبارەی چەکدانانی گروپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" رایدەگەیەنێت، بە دانانی چەک، رۆژانی ناخۆش کۆتاییان دێت.


ئەمڕۆ هەینی 11ی تەموزی 2025، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند، "ئەردۆغان و حکومەتی تورکیا خۆیان بە خاوەنی پرۆسەی ئاشتی دەزانن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بە دانانی چەک، رۆژانی ناخۆش کۆتاییان دێت و ناوچەکەمان رۆژانی مێژوویی تێدەپەڕێنن و تورکیا ئارامی بەخۆیەوە دەبینێت".

ئەمڕۆ هەینی 11ی تەمووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی گروپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە دانانی چەکی 30 ئەندامی پەکەکە بەڕێوەچوو.


PM:02:01:11/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت