وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشهممه 9ـی 7ـی 2025، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەكەی تەكساسەوە 100 كەسی تێپەراند، 161 كەسی دیكەش بێسەروشێنن.
حاكمی ولایەتی تەكساسی ئەمریكا رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو تا ئێستا زیاتر لە 109 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 28 یان منداڵن، هەروەها زیاتر لە 160 كەسی دیكەس بێسەروشوێنن.
حاكمی تەكساس راشیگەیاند، تیمەكانی فریاكەوتن لە گەران بەدوای بێسەروشێنبواندا بەردەوامن
رۆژی دوو شەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ولایەتی تەكساسی بە ناوچەی كارەساتبار ناساند و فەرمانكرد هاوكاری زیاتر رەوانەی ئەو ولایەتە بكرێت.
PM:03:48:09/07/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه