کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ چوارشەممە 9ـی 7ـی 2025، کۆبوونەوەی وەفدی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بە سەرۆکایەتیی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و بەرپرسانی حکومەت، بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا، دەستیپێکرد.
کەمێک لەمەوبەر تەلەفیزیۆنی فەرمی سووریا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و نوێنەرانی حکومەتی فەرەنسا، بەشدارن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە تەواوکردنی دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا دەکرێت، بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، لە 10ـی ئازاری ئەمساڵدا واژۆ کراوە.
PM:12:30:09/07/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت