میدیا ئیسرائیلییەکان: نەتانیاهۆ و شەرع کۆدەبنەوە
وێستگەنیوز_
چه‌ند میدیایه‌كی ئیسرائیلی رایانگەیاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان و سه‌رۆك كۆماری سووریا به‌م نزیكانه له واشنتن كۆده‌بنه‌وه.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 8ـی ته‌مووزی 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیای ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه، بنیامین نەتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆك كۆماری سووریا به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا كۆده‌بنه‌وه.
له‌م باره‌وه، كه‌ناڵی 24ـی ئیسرائیلی وتوویه‌تی، كۆبوونه‌وه‌كه له كۆشكی سپی ده‌بێت و تێیدا ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له نێوان هه‌ردوولادا به سه‌رپه‌رشتیی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا مۆر ده‌كرێت.
باسیان له‌وه‌ش كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه و مۆركردنی ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێت بۆ ڕێككه‌وتنی ئاشتی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سووریا و ئیسرائیل.
PM:11:34:08/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت