نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: لە ئاگربەستی غەززە نزیکین
وێستگەنیوز_
نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، بەشێکی زۆری کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس چارە کراون، بۆیە لە ئاگربەستی غەززە نزیکن.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی تەمووزی 2025، ستیف ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ئاگربەستی غەززە زۆر نزیکە و هیوادارین لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بگەینە ئاگربەستی 60 ڕۆژە.
ئاماژی بەوەشداوە، کار لەسەر کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی حەماس و ئیسرائیل دەکەین، تاوەکو ئێستاش لەو چوار کێشانەی کە هەبوو، سێ دانەمان چارە کردووە.
باسی لەوەش کردووە، بەدوای چارەسەرێکی ڕاست و دروست بۆ ناکۆکییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەگەڕێن.
PM:09:42:08/07/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت