باخچەلی: تورکیا لە ناوەڕاستی پرۆسەیەکی مێژووییدایە


وێستگەنیوز_

سەرۆکی گشتیی مەهەپە رایگەیاند، لە پرۆسەیەکی مێژوویداین و تورکیا بەخێرایی بەرەو ئاشتیی هەنگاو دەنێت.

ئەمرۆ سێشەممە، 8ـی تەمووزی 2025، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: لە کاتێکدا پێشهاتە گرنگەکان سەبارەت بە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر له‌ ئارادان، هەندێک لایەن ڕاستییەکان دەشێوێنن.

وتیشی، تورکیا لە ناوەڕاستی پرۆسەیەکی مێژووییدایە و چاوپۆشی لەو کەسانە ناکەن کە هەوڵ دەدەن کەشێک لە باسوخواسی ناڕاست دروست بکەن بۆ پرۆسەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، توركیا بەخێرایی بەرەو ئاشتی و ئارامی هەنگاو دەنێت و هەنگاوەکان بە شێوەیەکی تۆکمە و دروست دەنرێن.


PM:08:49:08/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت