كرێملین هۆشداری ده‌دات: دابینكردنی چه‌ك بۆ ئۆكرانیا ده‌بێته‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی جه‌نگ
جەنگ لە ئۆکرانیا بەردەوامە
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا "كرێملین"، هۆشداری دا كه دابینكردنی چه‌ك بۆ ئۆكرانیا ته‌نیا ده‌بێته‌هۆی درێژبوونه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه، ئه‌مه‌ش دوای رۆژێك دێت له‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنیدا "چه‌كی زیاتر" بۆ كیێڤ بنێرێت.
دیمیتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی كرێملین له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی روسیادا وتی: "بێگومان روونه كه ره‌نگه ئه‌م جۆره رێوشوێنانه له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی ئاشتیانه نه‌گونجێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كاتی پێویسته بۆ دیاریكردنی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا چ چه‌كێك ده‌داته ئۆكرانیا یان بۆی ده‌نێرێت.
پێسكۆڤ هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپی گرت كه "به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه به‌شداری ده‌كه‌ن له به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان" به‌و چه‌كانه‌ی كه بۆ ئۆكرانیا دابین ده‌كرێن.
ڕۆژی دووشه‌ممه تره‌مپ رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی چه‌كی زیاتر كه به پله‌ی یه‌كه‌م چه‌كی به‌رگرین، ده‌نێرێت بۆ ئۆكرانیا بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئۆكرانیا بدات له به‌رگریكردن له خۆی له به‌رامبه‌ر پێشڕه‌وییه‌كانی روسیا كه روو له زیادبوون ده‌كات.
PM:05:21:08/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت