كۆشكی سپی: كاری له‌پێشینه‌ی تره‌مپ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه‌یه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه "كاری له‌پێشینه‌ی" دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه و ئازادكردنی ئه‌و بارمتانه‌یه كه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن.
كارۆلین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی به ڕۆژنامه‌نووسانی وت كه ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا گه‌شت ده‌كات بۆ قه‌ته‌ر، كه گفتوگۆی ناڕاسته‌وخۆی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیاره دره‌نگانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌كاتی ئه‌مریكا، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسانی ئیسرائیل گفتوگۆی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌كه‌ن به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك به‌نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا بۆ ئازادكردنی بارمته‌كانی غه‌ززه و ئاگربه‌ست.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه تره‌مپ رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا رێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه بكرێت.
PM:11:26:07/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت