ئەمریکا دەستەی "تەحریر شام"ی لە لیستی تیرۆر دەرکرد
وێستگەنیوز-
ئەمریکا دەستەی "تەحریر شام"ی سوریای وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی هەڵوەشاندەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەموزی 2025، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئیدارەی ئەمریکا دەستنیشانکردنی دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی هەڵوەشاندووەتەوە.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، "بە ڕاوێژی لەگەڵ داواکاری گشتی و وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بە فەرمی بەرەی نوسرە کە بە دەستەی تەحریر شام (HTS) ناسراوە، لە لیستی تیرۆریستی بیانی (FTO) دەرهێنرا".
لە 23ی ئایاری ئەمساڵ ئەمریکا بە فەرمی سەرجەم سزا سەپێنراوەکانی سەر سوریای هەڵگرت.
دەستەی تەحریر شام هاوپەیمانییەکی سەربازییە و لە ساڵی 2017 لە سوریا سەریهەڵدا، پێشتر بە "بەرەی نوسرە" ناسرابوو.
PM:06:34:07/07/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت