ئیلۆن ماسک دامەزراندنی پارتێکی نوێی راگەیاند
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 5ی تەموزی 2025، ئیلۆن ماسک، ملیاردێری ئەمریکی و بەرپرسی پێشووی فەرمانگەی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا دامەزراندنی پارتێکی نوێی راگەیاند بە ناوی "ئەمریکا".
ئیلۆن ماسک لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "ئەمرۆ پارتی ئەمریکا دامەزرا تاوەکو ئازادیتان بۆ بگەڕێنێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی ئەوانەی پارتێکی نوێیان دەوێت دوو هێندەی ئەوانەیە کە نایانەوێت".
ماسک وتی، "بۆ مایەپووچکردنی وڵاتەکەمان سیستمی یەک پارتی سیاسیمان هەیە نەوەک دیموکراسی".
PM:11:30:05/07/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت