مه‌ترسی داڕمانی دۆخی ئه‌منی له سوریا هه‌یه و نێرده‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانه
تۆماس باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره تۆماس باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كۆببێته‌وه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له سوریا و عێراق.
هه‌رچه‌ند هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر واده و كاتی كۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان باراك و عه‌بدی بدات، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هه‌سه‌ده كه په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژی داعشدا هه‌یه، ئاشكرای كرد كه كۆبوونه‌وه‌كه به‌م زووانه ئه‌نجام ده‌درێت، ره‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك یان هه‌فته‌یه‌كی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی راگه‌یاندووه كه "باراك له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده، میكانیزمی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی 10ی ئازار كه له نێوان عه‌بدی و سه‌رۆكایه‌تیی سوریا ئه‌نجامدراوه، تاووتوێ ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پێده‌چێت نوێنه‌ری ئه‌مریكا هانی عه‌بدی و ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع سه‌رۆكی سوریا بدات بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی پێشوویان "نوێ بكه‌نه‌وه" یان پێشنیاری رێككه‌وتنێكی نوێ بكه‌ن، به پاڵپشتی فه‌ره‌نسا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه نزیكه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، هاوكات باراك له‌گه‌ڵ عه‌بدی چه‌ند بابه‌تێكی دیكه تاووتوێ ده‌كات، دیارترینیان به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی سوریای دیموكراته سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كرد كه نێرده‌ی ئه‌مریكا پێشتر له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونییه‌وه نیگه‌رانی خۆی بۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به "داڕمانی دۆخی ئه‌منی سوریا" دوای جموجوڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش.
تا ئێستا شوێنی دیداری باراك و عه‌بدی دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پێده‌چێت له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌تایبه‌تی كه پێشتر عه‌بدی له‌وێ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای دیكه ئه‌نجامداوه، له‌نێویاندا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژان نۆئێل بارۆت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له كۆتایی مانگی نیساندا.
سه‌رچاوه نزیكه‌كه له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات راشیگه‌یاندووه كه پێده‌چێت نوێنه‌ری ئه‌مریكا سه‌ردانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكات له بنكه‌كانیان له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا كه ئه‌م ناوچه‌یه به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدایه كه به‌شێك له پارێزگاكانی حه‌له‌ب و دێره‌زۆر و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی حه‌سه‌كه و ره‌قه له‌خۆده‌گرێت، جگه له دوو شارۆچكه كه له ئۆكتۆبه‌ری 2019ه‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه كۆنترۆڵكراون.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له 10ی ئازاردا رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌لشه‌رع ئه‌نجامدا، له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا گه‌ره‌نتیكردنی مافی هه‌موو سورییه‌كان بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردن و به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌موو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی، به‌بێ گوێدانه پێشینه‌ی ئایینی یان نه‌ته‌وه‌یییان د‌یاریكردبوو. له بڕگه‌ی دووه‌مدا هاتووه كه پێكهاته‌ی كورد پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی ناو ده‌وڵه‌تی سوریایه، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی سوریا مافی هاووڵاتیبوون و هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد زامن ده‌كات.
PM:01:59:05/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت