سێ سه‌رۆك شاره‌وانی ئۆپۆزسیۆن له توركیا ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز، AFP –
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه سێ سه‌رۆك شاره‌وانی ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌دارانی ئه‌نقه‌ره‌وه ده‌ستگیركران.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه سێ سه‌رۆك شاره‌وانی سه‌ر به پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په"ی ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌دارانی ئه‌نقه‌ره‌وه ده‌ستگیركران.
ماڵپه‌ڕی ئین سۆن هه‌به‌ری توركی بڵاویكرده‌وه كه هه‌ریه‌ك له "عه‌بدولڕه‌حمان توتده‌ره سه‌رۆكی شاره‌وانی ئادیه‌مان (سه‌مسور)، موهیتین بۆجه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌نتالیا و زه‌یدان كارالار، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌دانه له كاتژمێره‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركران".
ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێت: "هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كردووه به پشكنینی باڵه‌خانه‌كانی شاره‌وانییه‌كانیان و گه‌ڕان به‌دوای به‌ڵگه‌نامه له دژیان به‌رده‌وامه".
عه‌بدولڕه‌حمان توتده‌ره سه‌رۆكی شاره‌وانی ئادیه‌مان سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسی: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆم له ئه‌نقه‌ره ده‌ستبه‌سه‌ر كرام، ده‌مبه‌ن بۆ ئه‌سته‌نبوڵ”.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینهوهیهیه كه لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵەوه دژ به ئه‌ندامانی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" ده‌ستی پێكراوه.
AM:10:11:05/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت