زیلینیسکی: بە ووردی لەگەڵ ئەمریکا کار بۆ بەهێزکردنی ئاسمانی ئۆکرانیا دەکەین


وێستگەنیوز_

سەرۆکی ئەمریکا و ئۆکرانیا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و باسییان لە نوێترین هەماهەنگییەکانی نێوانیان کردووە.

ئەمرۆ هەینی 4ـی  تەمووزی 2025، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: پەیوەندییەکی بەرهەمدار و گرنگم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد، هاوکات سوپاسی دەکەم کە لە نزیکەوە ئاگاداری ڕووداوەکانی ئۆکرانیایە.

دەشڵێت، لە پەیوەندییەکەدا باسمان لە نوێترین پێشهاتەکان و هێرشەکانی ئەم دوایەیی ڕووسیا بۆ سەر خاکەکەمان کرد، هەروەها لە سەر ئەوە ڕێک کەوتین بۆ بەهێزکردنی ئاسمانی وڵاتەکەمان لە نزیکەوە کار بکەین و تیمەکانمان لە ماوەیەکی نزیکدا کۆببنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، گفتوگۆیەکی وردمان سەبارەت بە توانای پیشەسازی بەرگری و بەرهەمهێنانی هاوبەش کرد و ئامادەین بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دەست بە پرۆژەکان بکەین، چونکە بۆ ئاسایشی وڵاتەکەمان زۆر گرنگ دەبێت، بەتایبەت ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی و تەکنۆلۆژیای هەیە.

بە وتەی زیلینیسکی: لە ئۆکرانیا هەموومان سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی ژیان و سەربەخۆیی وڵاتەکەمان دەکەین، هاوکات لەگەڵ ئەمریکا دەستکەوتێکی زۆرمان بەدەست هێناوە و پشتگیری هەوڵە بەردەوامەکانییان بۆ ڕێگری کردن لە کوشتن و دەستەبەرکردنی ئاشتی دەکەین.


PM:06:38:04/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت