تەقینەوەیەکی بەهێز ڕۆمای پایتەخی ئیتاڵیای هەژاند


وێستگەنیوز_ ڕۆیتەرز

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 4ـی 7ـی 2025، تەقینەوەیەک لە وێستگەیەکی سوتەمەنی لە گەڕەکێکی رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا روویدا و نزیکەی 30 کەس بریندار بوون. 
 
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری رۆبێرتۆ گوالتیێری، سەرۆکی شارەوانیی رۆما، رایگەیاندووە، تەقینەوەکە 09:20 خولەک بە کاتی هەولێر روویداوە و بەهۆی دزەکردنی گازەوە بووە لە کاتی پڕکردنەوەی سووتەمەنیدا.
 
بەهۆی تەقینەوەکە سەنتەرێکی وەرزشی لە گەڕەکێکی رۆژهەڵاتی رۆما وێران بوو، کە لە تەنیشت وێستگەکە بوو.
  
بەر لە تەقینەوەکە، تیمەکانی فریاکەوتن و پۆلیس بۆ لێکۆڵینەوە لە دزەکردنی گازەکە بانگ کرابوون و دەستبەجێ ناوچەکەیان چۆڵکردبوو.
 
لای خۆیەوە، پۆلیسی رۆما دەڵێت، جگە لە 16 هاوڵاتیی سڤیل، 10 ئەفسەر و ئەندامێکی ئاگرکوژێنەوە بریندار بوون. دۆخی دوو لە بریندارەکان ناجێگیرە.


PM:04:39:04/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت