وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا سزای بازرگانێكی عێراقی دەدات
وێستگەنیوز-
وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا بە تۆمەتی به قاچاخبردنی نه‌وتی ئێرانی و تێكه‌ڵكردنی به نه‌وتی عێراقی بازرگانێكی عێراقی سزادا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ته‌مووزی 2025، وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا له رایگه‌یاند، "سزای به‌سه‌ر بازرگانێكی عێراقی به ناوی سه‌لیم ئه‌حمه‌د سه‌عید به تۆمه‌تی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی ئێرانی و تێكه‌ڵكردنی به نه‌وتی عێراقیدا سه‌پاندووه".
ئاماژە بەوەکراوە، "سه‌لیم ئه‌حمه‌د سه‌عید و ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه نه‌وتی ئێرانیان به نه‌وتی عێراقی تێكه‌ڵ كردووه و دوای به‌قاچاخبردن و فرۆشتنیشی، داهاته‌كه‌یان بۆ فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران گه‌ڕاندووه‌ته‌وه".
وەزارەتەکە ئەوەشی وتوە، "لەڕێگەی نووسینگه‌ی چاودێریی سامانی دەرەکی (OFAC)، ڕێكاریان له دژی ئه‌و تۆڕانه گرتووه‌ته‌به‌ر كه به‌شدار بوون له گواستنه‌وه و فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به به‌های چه‌ندان ملیار دۆلار، كه به‌شێكی ئه‌و داهاته‌ش بۆ فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "سزای بەسەر ژمارەیەک کەشتیدا سەپاندووه کە نەوتی ئێرانیان به قاچاخ و نهێنیی گواستووه‌ته‌وه، ئەمەش وه‌كو هه‌نگاوێك کە ئامانج لێی چڕکردنەوەی فشارەکان بووه بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌شتییانه‌ی به سێبه‌ری ئێران ناو ده‌برێن".
PM:11:54:03/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت