ترەمپ: هەفتەی داهاتوو لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە لەگەڵ نەتانیاهۆ رێکدەکەوین
وێستگەنیوز_
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: "سوورم لەسەر ئاگربەستی یەکجاری لە غەززە". هەروەها پێی وایە هەفتەیە داهاتوو لەگەڵ نەتانیاهۆ لەبارەی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە ڕێکدەکەون.
ئەمرۆ سێشەممە 1ـی تەموزی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەر لەوەی کۆشکی سپی جێبهێڵێت، قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و ڕایگەیاند: ئەوەی لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕوویدا وێرانکارییەکی تەواوەتییە و ئێستا کەس ناتوانێت بگاتە ئەو شوێنانە چونکە بە تەواویی وێران بووە.
ئاشکراشی کرد، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە کۆشکی سپی لەگەڵ نەتانیاهۆ کۆدەبمەوە و پرسی غەززە و ئێران تاوتوێ دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، "نەتانیاهۆش دەیەوێت کۆتایی بە شەڕی غەززە بێت، هیوادارین هەفتەی داهاتوو لەسەر ئەو پرسە ڕێکبکەوین".
جەختیشی لەوە کردەوە، "لەگەڵ نەتەنیاهۆ سەرکەوتنی گەورەمان بەسەر ئێران بەدەست هێنا، ئێستاش سوور دەبم لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە".
PM:07:38:01/07/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت