عەباس عێراقچی: پێموانییە بەم زووانە گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکا دەستپێبکەینەوە


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، بەمزوانە لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆکان دەستپێناکەنەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، دەرگای دیپلۆماسی داناخەن.


عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە کەناڵی "سی بی ئێس"ی راگەیاندووە، "پێموانییە بەم زووانە گفتوگۆکان دەستپێبکەینەوە لەگەڵ ئەمریکا، دەبێت دڵنیابین لەوەی لە ناوەڕاستی گفتوگۆکاندا جارێکی تر لەلایەن ئەمریکاوە نەکرێنە ئامانج".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا هیچ گفتوگۆیەکی دیپلۆماسی-مان لەگەڵ ئەمریکادا نییە، بەڵام هەرگیز دەرگای دیپلۆماسی داناخرێت".

عێراقچی وتی، "بۆردوومان و هێرشەکان توانای تەکنەلۆژی و زانستیمان لەناونابات، بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانەمان بووەتە جێگەی شانازی نەتەوەیی".


AM:09:18:01/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو