"تره‌مپ فه‌رمانی سووككردنی سزاكانی سه‌ر سوریا واژۆ ده‌كات"
وێستگه‌نیوز-
په‌یامنێری كه‌ناڵی سی بی ئێس له پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، فه‌رمانێكی جێبه‌جێكردن واژۆ ده‌كات و سزاكانی سه‌ر سوریا سووك ده‌كات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئیداره‌ی تره‌مپ له 23ی ئایاردا یه‌كه‌م شه‌پۆلی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی ڕاگه‌یاند، كه بریتی بوو له ده‌ركردنی مۆڵه‌تی گشتی كه ڕێگه به ئه‌مریكییه‌كان ده‌دات مامه‌ڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی سوریا بكه‌ن، وه‌ك بانكی ناوه‌ندی، كۆمپانیای نه‌وتی ده‌وڵه‌تی و هێڵی ئاسمانی نیشتمانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ڕاگرتنی جێبه‌جێكردنی یاسای قه‌یسه‌ری بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی سوریای بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ڕاگه‌یاند، كه یاسایه‌كی دوولایه‌نه‌یه و ئامانج لێی گۆشه‌گیركردنی رژێمی پێشووی به‌شار ئه‌سه‌د و لایه‌نگرانی بوو.
كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشووی سوریا و هاوكاره‌كانی و پێشێلكارانی مافی مرۆڤ و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌هێڵێته‌وه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه تره‌مپ "پابه‌نده به پاڵپشتیكردنی سوریایه‌كی سه‌قامگیر و یه‌كگرتوو كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ئاشتی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا بژی".
به هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندوتیژی رژێمی ئه‌سه‌د به‌رامبه‌ر به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژی ده‌سه‌ڵاته‌كانی، له ساڵی 2011ه‌وه سزاكانی سه‌ر سوریای توندتر كرد. سزاكان له ساڵی 2020 به پێی یاسای قه‌یسه‌ر فراوانتر كران.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م كاره‌ی تره‌مپ زنجیره‌یه‌ك فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی په‌یوه‌ندیدار به سوریاوه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه مێژووه‌كه‌یان بۆ ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌نێویاندا ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ سه‌پێندراون كه هه‌نارده‌كردنی خزمه‌تگوزاریی ئه‌مریكییه‌كانی بۆ ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌كردووه.
PM:10:29:30/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت