میدیای سووریا: هەوڵی کوشتنی ئەحمەد شەرع دوورە لە ڕاستییەوە


وێستگەنیوز_

دەسەڵاتدارانی سووریا ڕەتی دەکەنەوە هەوڵی کوشتنی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا درابێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی حوزەیرانی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ڕاگەیاندنی سووریا بە ئاژانسی هەواڵی 'سانا'ـی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، "ئەو هەواڵەی لە میدیدکان بڵاو کراوەتەوە کە گوایە سوپای سووریا و هەواڵگریی تورکیا هەوڵێکی کوشتنی ئەحمەد شەرع'ـیان لەکاتی سەردانیدا بۆ دەرعا پوچەڵ کردووەتەوە، ڕاست نییە."

چەند میدیایەک بڵاویان کردەوە گوایە لەکاتی سەردانەکەی ئەحمەد شەرع بۆ دەرعا، هەوڵی کوشتنی دراوە، بەڵام سوپای سووریا و هەواڵگریی تورکیا هەوڵەکەیان پوچەڵ کردووەتەوە.

ئەو هەواڵەی بە 'ناڕاست' ناوبراوە باسی لەوەش کردبوو، "هەوڵی کوشتنی سەرۆکی سووریا، لەلایەن شانەیەکی سەر بە ڕێکخراوی داعش بووە".


PM:02:30:29/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو