ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا کردەوە


وێستگەنیوز- AFP

ئەمڕۆ شەممە 28ی حوزەیرانی 2025، ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی هێڵە ئاسمانییە بیانییەکان کردەوە کە بەسەر خاکی وڵاتەکەیدا دەفڕن.


دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران، لە 13ی حوزەیرانی 2025 ئاسمانی ئێران بە تەواوی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا.

لە دوای راگەیاندنی ئاگربەست و وەستانی شەڕ رۆژی چوارشەممەی رابردوو، گەشتە ئاسمانییەکان وردە وردە دەستیان پێکردەوە، بەڵام لە بەشی رۆژهەڵاتی ئێران گەشتەکان سنووردار کران، هەروەها لە تارانی پایتەخت فڕۆکەخانەکان بە داخراوی ماونەتەوە.

مەجید ئەخوان، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی ئێران بە ئاژانسی فەرمی ئیرنای رایگەیاند، "ئێستا ئاسمانی ئێڕان بەسەر ناوەند و رۆژئاوای وڵاتدا کراوەتەوە، بەڵام تەنها بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان".

تائێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان لە وڵاتی ئێران رانەگەیەندراوە.


PM:06:33:28/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت