تره‌مپ: ئاگربه‌ستی غه‌ززه نزیكه
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئاگربه‌ست له غه‌ززه "نزیكه".
له‌میانی پێشوازیكردنی له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕواندا و كۆنگۆ بۆ كۆشكی سپی بۆ یادی واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی ئاشتی نێوان هه‌ردوو وڵات، تره‌مپ وتی كه "له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌گه‌ینه رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه".
تره‌مپ راشیگه‌یاند كه كارده‌كات بۆ "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور".
دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه كرد كه "په‌یوه‌ندییه‌كی باشم له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون هه‌یه، به ته‌واوی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئونم، بۆیه ده‌بینین چی رووده‌دات".
راشیگه‌یاند كه "كه‌سێك ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری ململانێیه‌ك هه‌یه، پێموایه ئێمه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر ململانێیه‌ك هه‌بێت، ئه‌وه هی ئێمه نابێت".
PM:12:07:28/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت