زه‌میر: چیتر ئێران ده‌وڵه‌تێكی ئه‌تۆمی نییه
ئیال زه‌میر، سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌كانی به‌رگری ئیسرائیل
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئیال زه‌میر، سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، ئێران "چیتر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌تۆمی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ر نییه".
به پێی ڕاپۆرتی كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل، زه‌میر له وتووێژێكی داخراودا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی، ئاماژه‌ی دا به "ده‌ستكه‌وته‌كانی ئۆپه‌راسیۆن" دژی ئێران و ئه‌و زیانه به‌رچاوانه‌ی به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی گه‌یاندووه.
باسی له‌وه‌شكردووه كه "ئه‌گه‌ر پێكهاته جۆربه‌جۆره‌كانی پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانیش بمێننه‌وه، زیانی زۆر به ته‌واوی به‌رنامه‌كه، به زانایان و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان و توخمه‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنان گه‌یشتووه و، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دووری ده‌خاته‌وه له توانای په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی. پێده‌چێت زیانه‌كان ئه‌وه‌نده زۆر بن كه چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت بۆ چاككردنه‌وه".
وتیشی: "له ڕۆژانی پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، لێكتێگه‌یشتنێك له ئیسرائیل هه‌بوو كه گه‌یشتووینه‌ته خاڵێك كه مه‌حاڵ بوو بزانین ئایا ئێران بڕیاری به‌ده‌ستهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌دات یان نا و كه‌ی. له‌و كاته‌دا به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ترسییه‌كان زۆر قورس‌تر بوو بله كۆنتڕۆڵكردنی".
كه‌ناڵه ئیسرائیلییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكرد كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه ئێرانییه‌كان له بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه. به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان ئه‌مانه "هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ده‌رهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو له زه‌وی".
AM:10:57:28/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت