عه‌راقچی بۆ تره‌مپ: گه‌ر رێككه‌وتنت ده‌وێت، رێز له خامنه‌یی بگره
وێستگه‌نیوز-
عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیه‌وێت بگه‌نه ڕێككه‌وتن، ده‌بێت واز له هه‌ڵسوكه‌وته بێڕێزی و نه‌شیاوه‌كانی به‌رامبه‌ر عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێران بهێنێت.
عه‌راقچی له پۆستێكیدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "گه‌لی ئێران هه‌ڕه‌شه و سووكایه‌تی قبوڵ ناكات" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئێران درێغی ناكات له ئاشكراكردنی توانا راسته‌قینه‌كانی ئه‌گه‌ر هه‌ندێك به هۆی خه‌یاڵه‌كانیانه‌وه هه‌ڵه‌ی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن".
وتیشی:" نیازپاكی به نیازپاكی پێشوازی لێده‌كرێت و رێزگرتن رێزگرتنی به‌دوادا دێت".
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وه‌ڵامی پۆستێكی تره‌مپدا بوو له پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" كه تیایدا ڕایگه‌یاندبوو كه به‌وردی شوێنی رابه‌ری مه‌زنی ئێران ده‌زانێت، به‌ڵام ڕێگه‌ی به ئیسرائیل و سوپای ئه‌مریكا نه‌داوه بیكوژن.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ خامنه‌یی ده‌ڵێت: "من تۆم له مه‌رگێكی ناشیرین و شه‌رمه‌زاركه‌ر رزگار كرد و ده‌بوو سوپاسی منی بكردایه".
باسی له‌وه‌شكرد كه رێگری له ئیسرائیل كرد كه هێرشێكی وێرانكه‌ر بۆ سه‌ر تاران ئه‌نجام بدات كه ده‌بووه هۆی كوشتنی زۆرێك له ئێرانییه‌كان.
ترەمپ راشیگه‌یاند كه "بۆچی به‌ناو رێبه‌ری باڵا، به‌و شێوه‌یه راشكاوانه و گه‌مژانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه، ده‌زانێت لێدوانه‌كه‌ی درۆیه- سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. وه‌ك پیاوێكی باوه‌ڕدار، حه‌ق نییه درۆ بكات. وڵاته‌كه‌ی وێران بووه، و سێ بنكه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌ناوچوون"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به بنكه‌كانی فۆردۆ، نه‌ته‌نز و ئیسفه‌هان.
AM:08:55:28/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت