رێوڕه‌سمی پرسه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازی و زانا ئه‌تۆمیه كوژراوه‌كانی ئێران ده‌ستی پێكرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ئێران رێوڕه‌سمی پرسه و بەخاکسپاردنی فه‌رمی شه‌ست له‌و سه‌ركرده سه‌ربازیی و زانا ئه‌تۆمییانه‌ی ئێران كه له كاتی شه‌ڕی دوانزه رۆژه‌ی نێوان دوو وڵات‌دا به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه كوژراون، ده‌ستیپێكرد.
ته‌له‌فزیۆنی ئێران دیمه‌نه‌كانی رێوڕه‌سمه‌كه‌ی له تارانی پایته‌خت بڵاوكرده‌وه كه به‌شداربووان ئاڵای ئێران و وێنه‌ی ئه‌و سه‌ركرده سه‌ربازییانه‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه كه له شه‌ڕه‌كه‌دا كوژراون.
ئه‌م رێوڕه‌سمه له چواره‌مین رۆژی ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا دێت و له كاتێكدایه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێگای دانوستان.
تره‌مپ به‌بێ هیچ گومانێك به‌ڵێن ده‌دات كه ئه‌مریكا جارێكی تر هێرش ده‌كاته‌وه سه‌ر ئێران، گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران، یۆرانیۆم بۆ به‌كارهێنانی سه‌ربازی بپیتێنن، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ئێرانی له "مه‌رگێكی ناشیرین و شه‌رمه‌زاركه‌ر" ڕزگار كردووه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت.
ترامپ وتی: "من به ته‌واوی ده‌مزانی له كوێ خۆی حه‌شارداوه و ڕێگه‌م نه‌دا ئیسرائیل، یان هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین و به‌هێزترینی جیهانن، كۆتایی به ژیانی بێنن".
AM:08:26:28/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت