هاکان فیدان: ئامادەین بۆ میوانداریکردنی خولی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، ئەوەی ئەوان شاهیدی بوون ئەوەیە کە ئیسرائیل وڵاتێکی زلهێز نییە کە بتوانێت بە یەک جار دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناو ببات، ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەن بۆ هەموو رۆڵێکی نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران.

ئەمڕۆ هەینی 27ی حوزەیرانی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "ئامادەین بۆ میوانداریکردنی خولی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا".

باسی لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل کرد و وتی، "جەنگی 12 رۆژەی ئێران و ئیسرائیل کۆتایی هاتووە، هەروەها پێویستە لەنێوان ئەمریکا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانەوە رێککەوتنێک بکرێت".

وتیشی، "ئەوەی ئێمە شاهیدی بووین ئەوەیە کە ئیسرائیل وڵاتێکی زلهێز نییە کە بتوانێت بە یەک جار دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناو ببات، ئەوەی ئێران کردوویەتی بەرگرییەکی یاسایی و شەرعی بووە".

هەروەها راشیگەیاند، "ئێمە ئامادەین بۆ هەموو رۆڵێکی نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران، بەڵام گەشبینییەک هەیە کە دووبارە دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمریکا دەست پێ بکاتەوە".


PM:10:52:27/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو