دادگای باڵای ئەمریکا دەسەڵاتی دادوەرەکانی سنووردار دەکات، دۆناڵد ترەمپ-یش ستایشی بڕیارەکە دەکات


وێستگەنیوز-

دوای ئەمڕۆ هەینی 27ی حوزەیرانی 2025، دادگای باڵای ئەمریکا دەسەڵاتی دادوەرەکانی سنووردار کرد بڕیادا نابێت دەستێوەردان لە بڕیارەکانی سەرۆک بکەن، سەرۆکی ئەمریکا ستایشی دادگاکەی کرد و دەڵێت، "بڕیارێکی مێژووی داوە".


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، "بڕیاری دادگای باڵا سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمارکرد بۆ دەستوور و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و سەروەری یاسا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیارەکەی دادگای باڵا، بەکارهێنانی زیادەڕۆیی لە فەرمانە دادوەرییەکان بۆ دەستوەردان لە کارکردنی ئاسایی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەناو دەبات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دادوەرە چەپە دوورەکان هەوڵدەدەن دەسەڵاتەکانی سەرۆک هەڵبوەشێننەوە بۆ ئەوەی خەڵک نەتوانن ئەو سیاسەتانە بەدەستبهێنن کە دەنگیان پێداوە".

هەر لە کۆنگرەکەدا سەرۆکی ئەمریکا وتی، "رێژەی هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەمریکا سفرە".

هەروەها لەبارەی بڕیارەکەوە داواکاری گشتی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، "چیتر دادوەر نامێنێت کە ڕێگری لە بڕیارەکانی سەرۆک بکات".

ئەوەشی وت، "پرسی پێدانی رەگەزنامەی مافی لەدایکبوون لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لەلایەن دادگای باڵا یەکلایی دەکرێتەوە".

لە کۆنگرەکەی کۆشکی سپیدا دۆناڵد ترەمپ باسی لە ئێران کرد و دەڵێت، "ساڵانێک لەمەوبەر وتم کە هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادرێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت و ئەوە دوا شتە کە ئەمڕۆ لە مێشکی ئێرانییەکاندایە".

وتیشی، "ئێمە دەمانەوێت ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی یان هەر قەوارەیەکی تر کە رێزی لێدەگرین، بتوانن پشکنینی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن".


PM:07:11:27/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو