ئیسرائیل: بە فڕۆکە جەنگییەکانمان شوێنێکی حزبوڵڵامان لە باشووری لوبنان بۆمباران کرد


وێستگەنیوز_

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە فڕۆکە جەنگییەکانمان شوێنێکی حزبوڵڵامان لە چیای بیوفۆرت لە باشووری لوبنان بۆمباران کردووە.

ئەمڕۆ هەینی، 27ـی حوزەیرانی 2025، لە بەیاننامەیەکەی سوپای ئیسرائیلدا دەڵێت، ئەو شوێنە لە ڕابردوودا بەهۆی هێرشە ئاسمانەکانمانەوە وێران بووە و حزبوڵڵا هەوڵی نۆژەندکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەی داوە.

باسی لەوەش کردووە، پێشتر هەوڵەکانی حزبوڵڵایان بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنە دەستنیشان کردووە، هەروەها بە ژێرخانی تیرۆریستی لە ناوچەکەدا ناوی برد و بۆمبارانی کردووە.

سوپای ئیسرائیل ئاوەدانکردنەوەی ئەو شوێنەی بە پێشێلکردنی ئاشکرای لێکگەیشتنەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان زانی، هەر بۆیە بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە هەموو هەوڵێک بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەکی ئەمنیی بۆ سەر ئیسرائیل.


PM:02:17:27/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت