کەشوهەوای ئەوروپا گۆڕاوە و پلەی گەرما تاد‌ێت بەرزتر دەبێتەوە


وێستگەنیوز_

شەپۆلێکی توندی گەرما ئەوروپا و بەریتانیای گرتووەتەوە و خەڵک داوای هەڵگرتنی هەنگاوی خێرا و چارەسەر دەکەن. 
 
بەرپرسانی تەندروستی بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەوروپا هاوڵاتیانیان ئاگادار کردووەتەوە رێکاریی خۆپارێزیی بگرنەبەر بەتایبەتی بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترە. 
 
پلەی گەرمی ئەوروپا و جیهان بە گشتی ساڵ بە ساڵ گەرمتر دەبێت، هاوڵاتییەکی بەریتانی بە ناوی ئەلێکس لەولی وتویەتی: "هیچ گومانی تێدا نییە. پێموایە ئێمە بۆ ئەم ئاستەی گەرما، باش ئامادە نین و پێویستە ئامادەکاریی زیاتر بکرێت." 
 
گەرمای ئەوروپا بەهۆی بوونی دەریا و رووبارە گەورەکانەوە جیاوازی زۆری لەگەڵ وڵاتێکی وەک عێراقدا هەیە، بەو پێیەی ئەو گەرمایە بوخار دروست دەکات و توانای هەناسەدانیش قورس دەکات. لە 8ی حوزەیرانی ئەمساڵدا، بەرزترین پلەی گەرما لە ئەوروپا لە شاری سڤییەی ئیسپانیا تۆمار کرا کە 43 پلەی سیلیزی بوو. 
 
ئاژانسەکانی چاودێریی کەشوهەوای ئەوروپا دەڵێت، حوزەیرانی ئەم ساڵ گەرمترین حوزەیران بووە و بەراورد بە ساڵانی رابردوو پلەی گەرما دوو پلەی سیلیزی بەرزتربووە.


AM:09:25:27/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو