ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران چەکی ئەتۆمیی نییە بەڵام ماددە و کەرەستەی پێویستی بۆ دروستکردنی هەیە
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ پێنجشەممە 26ـی حوزەیرانی 2025، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی هەمواکردنەوەی دەستووری ئێران، ڕایگەیاند: ڕەزامەندییان لەسەر پلانی حکومەت داوە بۆ هەڵپەساردنی هاوکاریکردنی ئاژانسی وزەی ئەتۆم، بەرێوەبەری ئاژانسەکە دەڵێت: "ئێستا ئاژانسەکە گرژیی لەگەڵ ئێران هەیە و وڵاتەکە پێیان وایە ئاژانس بێلایەن نەبووە".
ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، لە چاوپێکەوتنێکدا، ڕایگەیاند: ئێران چەکی ئەتۆمیی نییە، بەڵام ماددە و کەرەستەی پێویستی بۆ دروستکردنی هەیە.
باسی لەوە کرد، زیادەڕۆییه ئەگەر بڵێین بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەناوچووە، بەڵام زیانێکی بەرچاوی بەرکەوتووە و سەنتەرفیوجەکانی بنکەی فۆردۆش لەکار کەوتوون.
بە وتەی گرۆسی: ئێران بەشی نزیکەی 12 بۆمبی ئەتۆمی ماددەی پێویستی هەبوو، هەروەها تا ئێستا هیچ پەیامێکی فەرمیمان لە ئێرانەوە لەبارەی ڕاگرتنی هاوکارییەکان پێنەگەیشتووە.
دەشڵێت: ئێستا ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، گرژیی لەگەڵ ئێران هەیە و وڵاتەکە پێیانوایە ئاژانس بێلایەن نەبووە.
PM:07:22:26/06/2025
ئهم بابهته 520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت