ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات


وێستگەنیوز-

لە دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر هەرشی بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، "داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین دانیشتنێکی بەپەلە بۆ لێپرسینەوە لە ئەمریکا ئەنجام بدات".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێمە هێرشێکی زۆر سەرکەوتوومان بۆ سەر سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران کرد، کە فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهانی لەخۆگرتبوو".


AM:09:02:22/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 1392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو