سەرۆکی پێشووی سوپای پاسداران: ئێران هەموو یۆرانیۆمە پیتێنراوەکانی گواستووەتەوە بۆ شوێنە سەلامەتەکان
وێستگەنیوز-
سەرۆکی پێشووی سوپای پاسداران رایدەگەیەنێت، ئێران هەموو یۆرانیۆمە پیتێنراوەکانی گواستووەتەوە بۆ شوێنە سەلامەتەکان، ئاماژە بەوەشدەکات، دەبێت بە شێوەیەک سزای دەستدرێژکار بدەین کە نەتوانێت جارێکی دیکە بوێری هێرشکردنە سەر ئێرانی هەبێت.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، موحسین رەزایی، سەرۆکی پێشووی سوپای پاسداران رایگەیاندووە، ": ئێران هەموو یۆرانیۆمە پیتێنراوەکانی گواستووەتەوە بۆ شوێنە سەلامەتەکان".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە نامانەوێت شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت بە شێوەیەک سزای دەستدرێژکار بدەین کە نەتوانێت جارێکی دیکە بوێری هێرشکردنە سەر ئێرانی هەبێت".
باسی لەوەشکرد، "تا ئێستا بە توندی سزای دوژمنمان داوە، بەڵام ئەوە بەس نییە".
رەزایی وتی، "فەریق محەمەد پاکپوور، فەرماندەی سوپای پاسداران فەرمانێکی دەرکرد و تیایدا فەریق مەجید خادەمی وەک سەرۆکی نوێی رێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستنیشان کرد".
وتیشی، "ئێمە هێشتا چەکی تەواومان بەکارنەهێناوە، نە گەرووی هورمز، نە نەوت، نە هێزی دەریایی، نە توانای دۆستەکانمان".
PM:11:08:19/06/2025
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت