وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا: ترەمپ لە ماوەی دوو هەفتەدا بڕیار لەبارەی هێرشکردنە سەر ئێران دەدات
وێستگەنیوز-
وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی دوو هەفتەدا بڕیار لەبارەی هێرشکردنە سەر ئێران دەدات، ئاماژە بەوەشدەکات، ئێرانییەکان ئارەزووی هاتنە کۆشکی سپی دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی حوزەیرانی 2025، كارۆلين ليفيت، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی دوو هەفتەدا بڕیار لەبارەی هێرشکردنە سەر ئێران دەدات".
ئاماژەی بەوەکرد، "نابێت کەس سەری سوڕمێ لە هەڵوێستی سەرۆک ترەمپ سەبارەت بە ئێران، هەروەها هەموو جیهان لەگەڵ ترەمپ هاوڕان کە ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت".
وتەبێژی کۆشکی سپی وتی، "لە ماوەی دوو هەفتەدا بڕیارێک دەدات سەبارەت بە بەشداریکردن لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران".
وتیشی، "ترەمپ هەوڵێکی زۆری داوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران"، جەختی لەوەشکردەوە، "ئێرانییەکان ئارەزووی هاتنە کۆشکی سپی دەکەن".
باسی لەوەشکرد، "ئیدارەی ئێمە ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە هەر شوێنێک بێت".
PM:09:28:19/06/2025
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت