ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران: هەر لایەنێکی سێیەم دەست تێوەردان بکات رووبەڕووی دەبینەوە


وێستگەنیوز-

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایدەگەیەنێت، بەرەنگاربوونەوەی دوژمن تا سزادانی تەواوی درێژەی دەبێت.


بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی حوزەیرانی 2025، نووسینگەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، "بەرەنگاربوونەوەی دوژمن تا سزادانی تەواوی درێژەی دەبێت".

جەختی لەوەشکردەوە، "ئەگەر هەڵە و تاوانێکی جیاواز لە دوژمنی زایۆنی ببینرێت، بە شێوازی جۆراوجۆری پێشبینیکراو وڵامی دەدرێتەوە".

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتیشی، "هەر لایەنێکی سێیەم دەست تێوەردان بکات، بە زووترین کات رووبەڕووی دەبینەوە".



PM:06:27:19/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت