عەباس عێراقچی: داوا لە ئیسرائیلییەکان دەکەین پێش هەڵمەتەکان پابەندی فەرمانەکانی چۆڵکردن بن


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە ئیسرائیلییەکان دەکات پێش هەڵمەتەکان پابەندی فەرمانەکانی چۆڵکردن بن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی حوزەیرانی 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "هێزە چەکدارەکانمان بارەگای هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل و ئامانجێکی دیکەی گرنگیان لەناوبرد".

ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوانبارانی جەنگی ئیسرائیل ئەوانەن کە نەخۆشخانە و خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج و سەدان هاوڵاتی مەدەنییان کوشتووە".

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، "داوا لە ئیسرائیلییەکان دەکەین پێش هەڵمەتەکان پابەندی فەرمانەکانی چۆڵکردن بن و خۆیان لە نزیکبوونەوە لە شوێنە سەربازی و هەواڵگرییەکان بەدوور بگرن".


PM:04:28:19/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت