نەتانیاهۆ: لە بەرامبەر ئەو هێرشەی ئەم بەیانییە کردییە سەرمان؛ ئێران باجێکی زۆر گەورە دەدات
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ پێنجشەممە 19ـی 6ـی 2025، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، پاش ئەو هێرشەی ئەم بەیانییە ئێران کردییە سەر وڵاتەکەمان، دڵنیابن باجێکی زۆر گەورە دەدات.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی بێ وەڵام نامێنێتەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشەی ئەم بەیانییە ئێران کردییە سەر ئیسرائیل و تاران باجێکی گەورە دەدات.
لای خۆشیەوە وەزیری تەندروستیی ئیسرائیل ئوریێل بوسۆ بە رادیۆی سوپای ئیسرائیلی راگەیاندووە: ئێران بە کردنەئامانجی نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە بئێرشێڤا لە باشووری وڵاتەکە هێڵی سووری بەزاند.
دووپاتیشی کردووەتەوە کە، "ئەوەی کراوە تاوانی جەنگە کە ئێران ئەنجامی داوە".
ئەم بەیانییە ئێران هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و لە ئەنجامدا زیاتر لە 30 کەس بریندار بوون و سێ کەسیش کوژراون.
AM:10:06:19/06/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت