هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر لە 30 کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە


وێستگەنیوز_

ئەم بەیانییە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، دووبارە زەنگی ئاگادار کردنەوە لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل لێ درایەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوێکیش زیاتر لە 30 کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی 6ـی 2025، فەرماندەی بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل ڕایگەیاند "زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەند ناوچەیەک لێ دراوە و ئێران بە 25 مووشەک و درۆن شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانی  کردە سەر تەلئەڤیڤ و حەیفا."

هەروەها سوپای ئیسرائیل دەڵێت: ڕێگریی لە موشەکەکانی ئێران لە تەلئەبیب و حەیفا دەکەین.

کەناڵی 12ـی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، مووشەکەکانی ئێران شوێنە سەربازییەکانی تەلئەبیب و حەیفا بۆمباران دەکەن. 

دوای هەڵدانی مووشەکەکانی ئێران دەنگی تەقینەوە لە تەلئەبیب و حەیفا بیستراوە، باڵەخانەیەک لە 'بئر ئەلسەبع' لە باشووری ئیسرائیل داڕما و تێیدا سێ کەس کوژران و نزیکەی 30 برینداریش هەیە.

نەخۆشخانەی سورۆکای ئەو وڵاتەش دەڵێت: "یەکێک لە مووشەکەکان بەر نەخۆشخانەکە کەوتووە کە تایبەتە بە بریندارانی سوپا و داوای هاوکاری و فریاکەوتنی زیاتری نەخۆشخانەکانی دیکەمان کردووە."


AM:08:41:19/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت