سوپای ئیسرائیل: هێرشمان كرده‌سه‌ر سه‌ر 20 ئامانجی سه‌ربازی له ئێران
وێستگه‌نیوز-
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و به 60 فڕۆكه‌ی جه‌نگی زنجیره‌یه‌ك هێرشیان كرده‌سه‌ر 20 ئامانجی سه‌ربازی له ئێران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێت: "بنكه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و سه‌نته‌رفیوج و په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێرانمان كرده ئامانج".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌و شوێنانه‌ی كه كردمانه ئامانج بۆ ئه‌وه به‌كاردێن كه ئێران بتوانێت پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی فراوانتر بكات بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی".
روونیشیكرده‌وه كه "هێرشمان كرده سه‌ر كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خاو و پێكهاته‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی مووشه‌ك، هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له ئێران به‌رهه‌م ده‌هێنن".
سوپای ئیسرائیل راشیگه‌یاند كه "به‌رده‌وام ده‌بین له زیانگه‌یاندن به به‌رنامه ئه‌تۆمی و مووشه‌كییه‌كانی رژێمی ئێران".
PM:11:35:18/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت