تره‌مپ: ده‌رگای وتووێژم به رووی ئێران دانه‌خستووه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه "هه‌فته‌ی داهاتوو شتێكی گه‌وره رووده‌دات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێران ده‌یه‌وێت كۆببێته‌وه و "پێشنیاریان بۆ هاتنی كۆشكی سپی كرد" و "ڕه‌نگه ئێمه‌ش ئه‌وه بكه‌ین".
تره‌مپ وتی: "تا ئێستا هیچ بڕیارێكم له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران نه‌داوه، كاتێكی دواتری ئه‌مڕۆ له كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌وه ئه‌نجام ده‌دین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئیسرائیل كاری باش ده‌كات له هێرشه‌كانی به ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، باوه‌ڕی خۆیشی ده‌ربڕی كه ئێران پێش ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كان له لێواری په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمیدا بوو.
تره‌مپ له وتارێكدا له كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا هیچ بڕیارێكی سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران نه‌داوه، وتیشی: "له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی سه‌ربازیی پاكستان باسی پرسی ئێرانم كرد".
پێشتریش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئایا ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌بێت بۆ بۆردومانی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تاران په‌یوه‌ندی به واشنتۆنه‌وه كردووه بۆ دانوستان بۆ كۆتاییهێنان به ململانێكان.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا له كۆشكی سپی، تره‌مپ وتی: "ئارامیمان ته‌واو بووه (له‌گه‌ڵ ئێران)، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و كاره ده‌كه‌ین كه ده‌یكه‌ین"، داواكارییه‌كه‌شی له تاران بۆ "ته‌سلیمبوونی بێ مه‌رج" دووپاتكرده‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا بڕیاری داوه ئه‌مریكا هێرش بكاته‌سه‌ر ئێران، تره‌مپ وتی: "ره‌نگه وا بكه‌م و ره‌نگه وانه‌كه‌م، كه‌س نازانێت چی ده‌كه‌م". وتیشی: "ده‌توانم پێتان بڵێم كه ئێران كێشه‌ی زۆری هه‌یه، ئه‌وانیش (ئێرانییه‌كان) ده‌یانه‌وێت دانوستان بكه‌ن".
ئاشكراشیكرد كه "له هه‌وڵێكدا بۆ كۆتاییهێنان به‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی ئیسرائیل له هه‌ینیه‌وه بۆ سه‌ریان ده‌ستیپێكردووه، تاران پێشنیاری ناردنی به‌رپرسانی بۆ كۆشكی سپی كردبوو بۆ دانوستان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان"، به‌ڵام وه‌ك وتی "ئه‌م پێشنیاره زۆر دره‌نگ بووه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد كه "وتم زۆر دره‌نگ بووه بۆ گفتوگۆ... جیاوازییه‌كی گه‌وره هه‌یه له نێوان (ئه‌و كاره بكرێت) ئه‌مڕۆ و هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر. ئایا وا نییه؟" ناوبراو درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و رایگه‌یاند كه ئێرانییه‌كان "پێشنیاریان كرد بێنه كۆشكی سپی" و ئه‌و پێشنیازه‌ی به "ئازایانه" وه‌سف كرد.
كاتێك لێيان پرسی ئایا دره‌نگ بووه بۆ دانوستان، به نه‌رێ وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: "هیچ كات دره‌نگ نییه" و "ئێران كێشه‌ی زۆری هه‌یه و ده‌یه‌وێت دانوستان بكات، هیچ به‌رگرییه‌كی ئاسمانی نییه".
PM:10:31:18/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت