"ئێران وه‌ڵامی پێشنیاره نوێیەكه‌ی ئه‌مریكای دایەوه"
وێستگه‌نیوز-
به‌گوێره‌ی راپۆرتێك، له گه‌رمه‌ی قسه و باسه شه‌ڕانگێزه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه ئێستا داوای "ته‌سلیمبوونی بێ مه‌رج"ی ئێران ده‌كات، تاران وه‌ڵامی فه‌رمی خۆی بۆ پێشنیارێكی نوێی ئه‌مریكی پێشكه‌ش كرد كه به‌ڕواڵه‌ت كێشه‌كانی ئاینده‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران چاره‌سه‌ر بكات.
ماڵپه‌ڕی Amwaj.media له راپۆرتێكدا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه به "پله‌به‌رز له تاران و ئاگاداری وتووێژه‌كان" وه‌سفی كردووه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، بڵاویكرده‌وه كه "ئیداره‌ی تره‌مپ له 17ی حوزه‌یراندا پێشنیارێكی درێژی پێشكه‌ش به تاران كردووه، كه به ڕواڵه‌ت بۆ شكاندنی بنبه‌سته‌كه‌یه له وتووێژه‌كاندا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌دا بووه كه جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران".
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه "وه‌ڵامی ئێران بۆ پێشنیاره‌كه له كاتێكدا پێشكه‌ش كرا كه میدیاكان باسیان له‌وه ده‌كرد كه عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ 18ی حوزه‌یران به فڕۆكه گه‌یشتووه‌ته شانشینی عومان"، كه دواتر سه‌رچاوه‌كانی تاران ئه‌و هه‌واڵه‌یان ره‌تكرده‌وه و به "هه‌واڵێكی ساخته" وه‌سفیان كرد.
راپۆرته‌كه‌ی Amwaj.media له زاری سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی ناوچه‌كه‌وه، رایگه‌یاندووه كه "پێشنیاره‌كه 17ی حوزه‌یران له‌لایه‌ن ویتكۆفه‌وه پێشكه‌ش به لایه‌نی ئێرانی كراوه، ئه‌وانیش به‌په‌له نوێنه‌ری ئه‌مریكایان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه تاووتوێی پێشنیاره‌كه ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا وه‌ڵامی ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 18ی حوزه‌یران وه‌ڵامی ئێران بۆ كۆشكی سپی نێردراوه.
سه‌رچاوه باڵاكه‌ی Amwaj.media وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێرانی بۆ ئه‌مریكا به "نایه‌كی به‌ئه‌ده‌ب، به‌ڵام به روونكردنه‌وه‌یه‌كی باش" وه‌سف كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر ئاشكرا بكات.
ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له 17 و 18ی حوزه‌یران كه له راپۆرته‌كه‌دا باس كراوه، له كاتێكدایه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ئاشكرا داوای "ته‌سلیمبوونی بێ مه‌رج"ی ئێرانی كردووه، له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران ره‌نگه ئامانجی داهاتووی ئیسرائیل بێت.
PM:08:53:18/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت